کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی شاری سنە لە نهۆمی پێنجەمی بینایەک خۆی خستە خوارەوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
بەیانی رۆژی سێشەممە ١٨ جۆزەردان کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری سنە لە شەهرەکی بەهارانی ئەو شارە لە نهۆمی پێنجەمی بینایەک خۆی خستە خوارەوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تحاڵه‌کان ئه‌و کاتێک ئه‌و کچه دێته سه‌ر په‌نجه‌ره خه‌ڵکانێک زوو ئاگرکوژێنه‌وه‌و هێزه‌کانی فریاکه‌وتن ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتنی ئه‌و هیزانه ئه‌و کچه بڕیاره‌که‌ی ده‌باته سه‌رێ‌و خۆی فڕێ ده‌داته خواره‌وه.
جئگەی ئاماژەیە تا ئیستا هۆکاری ئه‌و خۆکۆژییه ئاشکرا نه‌کراوه، بەڵام پێدەچێ بە هۆی کێشەی خێزانی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی بووبێ.
خۆکوژیی ئه‌و کچه ته‌مه‌ن ١٥ ساڵه له له حاڵێک دایه که ئاماری خۆکوژی ئه‌مساڵیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان هه‌ر له سه‌رێ‌یه‌و کارناسان ئەو بوارە دەڵێن بێ‌هیوایی، کێشه‌ی خێزانی، قه‌یرانی ئیعتیاد، بێکاری‌و هه‌ژاری هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌ن.
شایانی باسه که به‌پێی ئاماری ناوه‌نده خه‌به‌رییه‌کان لە سەرتای به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه تا ئیستا ١٤ ژن کە تەمەنیان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بووه، له شار‌و ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه.