به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی پارێزگای ئیلام، باس له که‌میی قوتابخانه‌و ئیمکاناتی خوێندن بۆ ١٠٠ هه‌زار قوتابی له‌م پارێزگایه‌ی له ساڵی نوێی خوێندن‌دا کرد.
عه‌لی بیرانوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی پارێزگای ئیلام، ڕایگه‌یاند، جیا له‌و که‌مایسییه ٢٤ قوتابخانه له شاری ئیلام هه‌ن که به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له ٤٠ ساڵه دروست کراون‌و ده‌ستیان بۆ نه‌بردوون، پێویستییه‌کی زۆریان به چاککردنه‌وه‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی به‌په‌له هه‌یه.
ناوبراو نیگه‌رانیی خۆی له‌و باره‌یه نه‌شارده‌وه‌و گوتی: ئه‌م خوێندنگه‌و قوتابخانانه له به‌رامبه‌ر ڕوداوه سرووشتییه‌کانی وه‌ک بوومه‌له‌رزه‌دا هیچ خۆڕاگرییه‌کیان نییه‌و یه‌کسه‌ر ده‌ڕمێن، بۆیه پێویسته هه‌رچی زووتر نوێژه‌ن بکرێنه‌وه‌و قایمکارییان بۆ بکه‌ن.
بیرانوه‌ندی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بارودۆخی خوێندنگه‌کانی ئه‌م پارێزگایه له ڕووی ژماره کرد‌و گوتی ئه‌م پارێزگایه له‌گه‌ڵ که‌میی له ڕاده‌به‌ده‌ری قوتابخانه‌و پۆله‌کانی خوێندن بۆ خوێندنی ١٠٠ هه‌زار قوتابی به‌ره‌وڕوویه.
ناوبراو گوتی ستانداردی به‌شدارانی پۆلێکی خوێندن له قۆناغی سه‌ره‌تایی‌دا ٢٠ که‌س‌و بۆ قۆناغی ناوه‌ندیش ٢٥ که‌سه، به‌ڵام هه‌موو کلاسه‌کانی خوێندن له ئیلام له قۆناغی سه‌ره‌تایی زیاتر له ٣٠ که‌سیان تێدا جێ کردوونه‌ته‌وه‌و بۆ قۆناغی ناوه‌ندییش ٣٠ تا ٣٥ که‌س.
سه‌عید هۆژه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێژه‌نکردنه‌وه، په‌ره‌پێدان‌و توندوتۆڵکردنی قوتابخانه‌کانی ئیلام‌یش وێڕای ئاماژه به بوونی ٩١ قوتابخانه که پێویستییان به‌وه هه‌یه تا به زووترین کات بیانڕووخێنن یان نوێژه‌نیان بکه‌نه‌وه، گوتی: ئه‌م قوتابخانانه به ٢٥٠ کلاسی ده‌رسه‌وه پێویستییان به‌وه هه‌یه که زۆر به په‌له توند‌و تۆڵ بکرێن‌و چاک بکرێنه‌وه.