سێ نوێنه‌ری کۆنگره‌ی ئه‌مریکا که به‌ته‌مای سه‌فه‌ر بۆ ئێران بوون، داواکه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه ره‌ت کرایه‌وه.
“لی زلدین” له ئه‌یاله‌تی نیویۆرک، “مایکێل پهمنێئۆ” له ئه‌یاله‌تی کانزاسو “فڕانک لوبی یوندوو” له ئه‌یاله‌تی نیوجێرسی که هه‌ر سێکیان کۆماریخوازان، ڕێبه‌ندانی زستانی ڕابردوو له ڕێگه‌ی ده‌فته‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له واشنگتۆن داوای ویزایان کردبوو.
ئه‌وان له داوانامه‌که‌ی خۆیاندا گوتبوویان که ده‌یانه‌وێ له نیزیکه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ئێران له ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌دا ببینن، سه‌ردانی بنکه ئه‌تومییه‌کانی ئێران بکهنو چاویان به زیندانییه‌کی ئه‌مریکایی به‌ندکراو له ئێران بکه‌وێ.
ده‌فته‌ری محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌کدا وێڕای ڕه‌دکردنی ئه‌و داوایه نوسیویه‌تی: پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئێوه ئه‌رکی ئه‌ندامانی کۆنگره دیکتهکردنو سه‌پاندنی سیاسه‌ت به سه‌ر وڵاتانی دیکه‌دا نییه، ئه‌وه سیاسه‌تی پێدانی ویزاش ده‌گرێته‌وه.
لی زلدین، له به‌یاننامه‌که‌ی خۆیدا کاردانه‌وه‌ی ئێرانی به پهڵهشهرم ناوبردوه‌و نوسیویه‌تی پێنه‌دانی ویزا به‌وان له‌ترسی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاشکرابوونی ڕاستییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سێناتۆر زلدین ده‌ڵێ له‌وانه‌یه ئێرانییه‌کان توانیبێتیان سه‌رکۆمار ئۆباما‌و جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌سه‌ما بخه‌ن، به‌ڵام ژانوییه‌ی ٢٠١٧ خاڵی وهرچهرخانو ده‌سپێکی قۆناغێکی نوێی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌مریکامان له ڕێ دایه. ئه‌و له قسه‌کانیدا ئێرانی به گه‌وره‌ترین پشتیوانی تێرۆریسم له دنیا ناوبردوه‌و هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له پێنه‌دانی ویزا به‌وانی به به‌رگیری له گه‌شه‌ی سیاسیی ئێران باس کردوه.
مایکێل پامپێئۆ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی زانیارییه‌کانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکاش وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی به سه‌فه‌ری ئه‌وان بۆ ئه‌و وڵاته به “بێ‌مانا” ناوبردوه‌و ده‌ڵێ ئه‌و جۆره وڵامدانه‌وه هه‌وڵدان بۆ چه‌واشه‌کارییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌کان له‌و ڕاستییانه‌ن له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ڕاده‌برێ.
“فڕانک لوبی یوندوو”، ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه‌ی کۆمیته‌ی زانیارییه‌کانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکاش له به‌یاننامه‌یه‌کدا گوتویه‌تی ئه‌وه‌ی که ئێران داوای قانوونیی ئێمه‌ی به سووکایهتیو هه‌ندێ بابه‌تی لاڕێ داوه‌ته‌وه، سه‌یر نییه، به‌ڵما جێی داخ‌و که‌سه‌ره.
ئه‌و ده‌ڵێ وه‌ڵامی نای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به داوای ئێمه ده‌ری ده‌خا که قۆناغی نوێی کرانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئێران‌و ئه‌مریکا که باڕاک ئۆباما، سه‌رکۆماری وڵاته‌که‌مان ده‌یکا، شانۆگه‌رییه‌کی گاڵته‌جاره.