كورد‌و ئێرانییەکانی نیشتەجێی سویس پرسی كهبودوند، كرێكاران‌و كۆڵبه‌رانیان برده به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
ڕۆژی دووشەممە، ١٧ ی جۆزه‌ردان که هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی جیهانی كار له نێو باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، سه‌دان كه‌س له كورد‌و ئێرانییەکانی نێشتەجێی وڵاتی سویس خۆپیشاندانێكی به‌رینیان وه‌ڕێ خست.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا ده‌یان دروشم، وێنه‌و پلاكارد له‌سه‌ر جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی‌یان تێدا باس کرابوو، به‌رز کرانه‌وه‌و چه‌ند وتار، پهیامو داخوازینامه له‌لایه‌ن بهشدارانەوە به‌زمانه‌كانی ئینگلیسی، فه‌رانسی، ئاڵمانی، كوردی و فارسی خوێندرانه‌وه‌و بڵاوكرانه‌وه.
هه‌روه‌ها داخوازینامهکهش گه‌یه‌ندرایه ده‌ست نوێنه‌رانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا، ئهندامو دۆستانی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕه‌پانه‌كه‌یان پێك دێنا، به شێوه‌یەکی چالاكانه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد‌و، په‌یامی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن به زمانی سویسی له‌لایه‌ن خوسره‌و مستهفانژادو، به‌كوردی له لایه‌ن عه‌زیز ئه‌حمه‌دییه‌وه، پێشكەش كران. هه‌روه‌ها په‌یامی یه‌كیه‌تی لاوان به‌زمانی ئینگلیسی له‌لایه‌ن شه‌ماڵ پاساریو به‌زمانی فارسی له لایان ڕێبوار مووسه‌وی خوێندرانه‌وه، كه سه‌رجه‌م په‌یامه‌كان وێڕای پشتگیری ته‌واو له مافی كرێكاران باسیان له زووڵم، بێ مافی، نابه‌رابه‌ری، كوشتن‌و زیندانی كردنی كاسبكارانی كوردستان به گشتی و كۆڵبه‌ران به‌تایبه‌تی ده‌كرد. هه‌روه‌ها له هه‌موو په‌یامه‌كاندا به‌وردی باسی هه‌لوومه‌رجی سه‌دیق كه‌بودوه‌ند كرابوو و داوای ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی بۆكرابوو.