ساڵح بارێزی، بەرپرسی حیفازەتی بەندیخانەی میناب، ئەفشین سۆهرابزادەی لە لێدان و كوتان ناچار كردوە كە لە داڵانی بەندیخانەدا لەسەر زەوی بخەوێ، ئهویش سەرەڕای ئەوەی كە ناوبراو نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیەو لە بواری لهشساغیو تەندروستییەوە لە بارودۆخێكی یەكجار ناجێگیر دایە.
ساڵح بارێزی ههروهها هەڕەشەی لە بەندكراوان كردوە كە ئەگەر كەسێك تەختی خەوەكەی بە ئەفشین بدا، هەڵسوكەوتی توندو خراپی لەگەڵ دەكرێ، ئەمەش لە حاڵێك دایە كە كاربەدەستانی زیندان بە نووسراوەو بەڕەسمی مهترسیی مردنی ئەفشین سۆهرابزادەیان پشتڕاست كردۆتەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك بە ئەفشین سۆهرابزادە وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی ساڵح بارێزی ،بەرپرسی حیفازەتی زیندانی میناب پێشینەی ئەوەی هەیە كە پێشتریش لە بەندكراوانی داوەو پێش ئەفشین ئەوەندەی له بەندكراوێكی دیكە دابوو که وهخهته بوو بمرێو پاش دەربڕینی ناڕەزایەتی لەم كاربەدەستەی زیندان ماوەیەك بۆ مەرەخەسی نێردرا.
ناوبراو كە تازە لە مەرەخەسی زۆرەمڵی هاتۆتەوە لە كاتی پشكنیندا بە توڕەیی بانگی ئەفشینی كردوەو سەرەتا كەڵەبچەی كردوەو پاش تا شهکهت بووه لێی داوە.
لێدان و كوتانی ئەم بەندكراوە نەخۆشە لە حاڵێ كدایە كە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا بە هۆی ناجێگیربوونی تەندروستیی سۆهرابزادە چەندین جار بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گواستراوەتەوەو هەموو جارێ بەبێ چارهسهرو پێڕاگەیشتنی پزیشكی بۆ زیندانیان هێناوهتهوه.