محەممەدڕەزا نێعمەتزادە، وەزیری پیشەسازی، سامانەكانو بازرگانی ئێران ڕاپۆرتێکی وریاكهرهوهی لهسهر بارودۆخی خراپی ئابووریی ئێران داوهته مهجلیسو دهڵێ ئابووریی ئێران له دۆخی ئێستادا گەشە ناکاو وەڵامدەری پێویستییەكانی ئێران نییە.
محەممەدڕەزا نێعمەتزادە، وەزیری پیشەسازی، سامانەكانو بازرگانی ئێران لەو ڕاپۆرتهیدا ئاماژەی بە ئامانجو بەرنامەكانی ئەم وەزارەتخانەیە، لە هەرلومەرجێ گشتیی ئابووریی ئێراندا كردوهو دهڵێ ئێران لە بڕەوپێدانی ئابووریی تووشی گیروگرفت هاتوونو ئابووریی ئێران ئێستا لە نێو ١٢٨ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ١٠٦ دا جێی گرتوه.
بەقسەی محەممەدڕەزا نێعمەتزادە، وەزیری پیشەسازی، سامانەكانو بازرگانی ئێران بەگشتی لە ساڵی ٩٠ڕا تا ئێستا سەرمایەدانانو وهبهرهێنان لە ئێران به بهدرهوامی دابەزیوە، ئهو دهڵێ سەرمایەدانهنان لە كەرتی پیشەسازیدا بۆ ئێران كارەساتی بهدواوه بووه.
دۆینێ سێشەممە ١٨ی جۆزەردان عەبدوڕەزا ڕەحمانیی فەزلی، وەزیری نێوخۆی ئێرانیش كە بۆ بەشداری له كۆبوونەوەی ستادی ئابووریی خۆڕاگری سهردانی شاری تەورێزی کردبوو، ڕهشبینیی خۆی لەبارەی گەشەی ئابووریی سەدی ٨ نهشاردهوهو گوتی، بەم سەرچاوەیەی ئێستا هەمانە دەتوانین گەشەی لە سهدی یەكو نیو هەتا سهدی ٣ مان هەبێو بەم گەشەیەش، بێكاریو ئاوسان لە كورت ماوەدا دوو بەرابەر دەبێتەوە.
ماوەی ١٠ ڕۆژ لەوە پێش حەسەن ڕۆحانی بەبۆنەی دەسپێكی كاری مەجلیسی دەیەم گوتبووی كە لەم ساڵدا گەشەی ئێران تا سەدی ٥ بەرز دەكەینەوە. بەڵام بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی ناوبراو، ئێران پێویستیی بە گەشەی سەدی٨ هەیەو بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، دەبێ ٣٠ تا ٥٠ میلیارد دۆلار سەرمایەی بیانی بۆ وڵاتەكەی ڕاكێشێ.
جێی بیرهێنانهوهیه که ڕۆژێک پێش ئهو قسانهی ناوبراو، ڕەحمانی فەزلی لە مەجلیسی شورای ئیسلامی گوتبووی كە بێكاری له هێندێك لە ناوچەكانی ئێران لە سەدی ٦٠ زیاترە.
ناوبراو هەروەها لەبارەی پەرەسەندنی ئیعتیاد دیاردەی پەراوێزنشینیش گوتبووی لە ئاستی ئێراندا ١١ میلیۆن كەس لە پەراوێزی شارەكاندا دەژینو ئیعتیاد به ماددهی هۆآبهرهکان نیزیک به شهش میلیۆن کهس له خهڵکی ئێرانی به خۆیهوه گرفتار کردوه.