فەرماندەی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران ڕاهێنان به چهکدارانی بیانی دهکا. ئهو دهڵێ ئەم هێزانه لە دوڕگەی فارور ڕاهێنانی نیزامییان پێدهکرێ.
عەلی فەدەوی ڕوونی نەكردەوە كە ئەم چهکداره بیانییانه خەڵكی چ وڵاتێكن، بەڵام پشتڕاستی كردەوە كە ئەوان سهر به “مێحوەری خۆڕاگری”ن.
“مێحوەری خۆڕاگری” چەمكێكە كە لە بەرابەر “مێحوەری شەڕاڕەت” كە لە لایەن جۆرج دەبلیۆ بۆشی باوك، سەركۆماری پێشووی ئامریكا لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ وڵاتانی ئێران، كورەی باكوورو عێراق بەكاری هێنا.
مێحوەری خۆڕاگری لە ئەدەبیاتی سیاسیی ئێراندا بەگشتی بە وڵاتانێك دەگوترێ كە ئێران پشتیوانیی ماڵیو نیزامیانی لێ دەكا، وڵاتانی وەك سووریە، لوبنانو فەلەستین.
بوونی هێزە وشكایی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا لە وڵاتانی سووریەو عێراق پشتڕاست كراوەتەوە، ئەگەرچی ئێران هەموو جارێ دەڵێ بوونی ئەم هیزانە لە سووریەو عێراق بواری نیزامیی نییە بەڵكوو ڕاوێژكەرن. بهلام سهرهڕای ئهوه تا ئێستا بە دەیان كەس لە ئەندامانی سپای پاسداران لە بەرەكانی شەڕی نێوخۆیی سووریهدا كوژراون.
هەروەها ئێران بە پشتیوانی كردنی ماڵیو نیزامی لە بهرههڵستکارانی شیعەی وڵاتانی بەحرەین و یەمەن تاوانبار كراوە.