فەرهاد پەروەریش، بەڕێوەبەری گشتیی شیركەتی ئاسمانیی ئێران ئایر بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی ڕاگهیاندوه كە ئەم شیركەتە لە حاڵی وتووێژ لەگەڵ شیركەتی ئامریكایی بۆئینگه بۆ كڕینی فڕۆكەی مسافیرههڵگر. بە قسەی ناوبراو ئێران تا ١٠ ساڵی داهاتوو پێویستیی بە ٣٠٠ فڕۆكەی نوێ دهبێ.
پاش گرێبەستی ئێران لەگەڵ شیركەتی فەرانسەویی ئایرباس بۆ كڕینی لانیكەم ١٠٠ فڕۆكە لەم وڵاتە، ئێستا نۆرە گەیشتۆتە شیركەتی ئامریكایی بۆئینگ.
پاش ڕێكەوتی ئەتۆمیی ئێرانو ٦ زلهێزەكەی جیهانو هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە گەمارۆكانی سەر ئەم وڵاتە، ئەم وڵاتە لە هەوڵی فراوانكردنەوەی بواری بازرگانیو سەودای ئابووریی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوا دایە.
لە سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەركۆماری ئێران بۆ وڵاتی فەرانسە، بەدواداچوون بۆ بەرنامەی كڕینی فڕۆكە كراو، هەروەك كاربەدەستانی دەوڵەتی دەڵێن لەم ڕێككەوتنەدا لەگەڵ ئایرباس قەرارە ئێران ١١٨ فڕۆكە بکڕێ که بایی زیاتر له 27 میلیارد دۆلاره.
بەڕێوەبەری گشتیی ئایرباس لە وەڵامی پرسیاری ڕۆیتێرزدا كە گوتبووی ئایا مامهڵهو سهوداکه لهگهڵ بۆئینك لەوهی ئایرباس گەورەترە، گوتویهتی نەخێر لە گرێبەستی ئایرباس گەورەتر نیی،ە بەڵام لێك نزیكنو هەموو شتێكیش پێوەندیی بە هەلومەرجەوە هەیە. بهڵام لە هەموو حاڵێكدا ئێران لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا لانیكەم ٣٠٠ فڕۆكەی نوێی پێویستە.
بە قسەی پەروەریش ناوگانی فڕۆكەوانیی ئێران هەر ئێستا ٢٥٠ فڕۆكەی هەیە كە ٩٠ دانەیان بە هۆی گەمارۆكانو نهگهیهشتنی قهتعهی یهدهکو پێداویستییەكانیانو ههروهها گەمارۆی ماڵی تا ڕادەیەكی زۆر لەكار كەوتوون.
ههروهها سەدی ٨٠ ی فڕۆكەكانی مسافیركێشیی ئێرانیش لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا پێویستییان بە تەعمیرو نۆژەنكردنەوەی بنهڕهتی هەیە.












