ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی مه‌جلیس ده‌ڵێ چالاکیی بانکه‌کانی ئێران ڕاوه‌ستاوه، به‌لام بانکه‌کان پێیان خۆش نییه ئه‌وه‌یان لێ له هه‌ڵلا بدرێ.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی مه‌جلیس به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک باسی له ڕاوه‌ستان‌و ڕاگیرانی چالاکییه‌کانی به‌شێک له نیزامی بانکیی ئێران داوه. ئه‌و ناوه‌نده ئه‌گه‌ر به ئاشکرا باس له هه‌ره‌سهێنانی بانکه‌کان ناکا، به‌ڵام له ڕاپۆرته‌که‌دا هێناویه‌تی که ” زۆر جار ڕاوه‌ستانی نه‌غدینه‌یی بۆ بانکه‌کان هاتۆته پێش، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌رزکردن له بانکی ناوه‌ندی سه‌ره‌ڕای نرخی زۆری ڕێگری له له‌قاودرانی ئه‌وه گیراوه”.
ئه‌و ڕاپۆرته هه‌روه‌ها په‌ڕژاوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه دواکه‌وتووه‌کانی بانکه‌کان له سه‌رمایه‌ی بانکه‌کان زیاتره‌و له‌و نێوه‌دا ده‌وڵه‌ت وه‌ک گه‌وره‌ترین لایه‌نی قه‌رزدار به نیزامی بانکی ناسێندراوه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ بڕی قه‌رزه دواکه‌وتووه‌کانی بانکه‌کان هه‌تا نیوه‌ی ساڵی ڕابردوو ٧٧٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه.١١٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له‌وه‌نده قه‌رزی بانکه‌کان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بووه‌و ٦٦٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نیش پێوه‌ندیی به قه‌رزی بانکه‌کان له‌سه‌ر که‌رتی تایبه‌ت بووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له حاڵێک دایه که گه‌ڵاڵه‌ی کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی نۆیه‌م بۆ چاکسازی له نیزامی بانکی له ده‌ستوری کاری مه‌جلیس وه‌لانراو، ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاند که درێژه به که‌مکردنه‌وه‌ی سوودی بانکی ده‌دا.