ڕێڕەوانی ئایینی یاری “ئەهلی حەق” لە سێهەمین ساڵوەگەڕی خۆسووتاندنی دوو كەس لە ڕێڕەوانی ئەم ئایینە كە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین به سیاسەتی پڕ لە فهڕقیو جیاوازیدانانو هەڵاواردنی ڕێژیم ئاگریان لە جەستەیان بەردا، خۆپیشاندانێکیان وهڕێ خست.
لهو خۆپیشاندانهدا که له شاری سهحنهو له ساڵڕۆژی خۆسوتاندنی”نیكمەرد تاهیری” دا بهڕێوهچوو، بهشداران داوای بە ڕەسمی ناسینی ئایینی یاری لە قانوونی بنەڕەتیو چاكسازی له قانوونی “گزینش”دا بوون.
جێی بیرهێنانهوهیه که ساڵی ١٣٩٢ بەدوای سووكایەتیی کاربهدهستانی زیندانی هەمەدان به زیندانیانی یارسانی دوو كەس لەوان بە ناوەكانی “حەسەن ڕەزەوی” و “نیكمەرد تاهیری” دوابەدوای یەكتر لە ڕۆژەكانی ١٤ و ١٥ی جۆزەرداندا بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بەو ئەم سووكایەتییانه لە بەردەم پارێزگاری ئەم شارەدا خۆیان ئاگرداو گیانیان له دهستدا.
هەروەها كۆڕی ڕاوێژكاریی چالاكانی مەدەنیی یارسانیش لە سێهەمین ساڵوەگەڕی خۆسووتاندنی چەند كەس لە یارسانییەكان بە ناردنەوەی دووبارەی نامەی ١٤ مانگ لەمەوبەریان بۆ ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای ڕاگرتنی سیاسەتی پڕ لە هەڵاواردن له ئاست ڕێڕەوانی ئایینی یاری بوون.