وەزیری نێوخۆی دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی دانی بە قەیرانی پەڕاوێزنشینی داناو گوتی نزیكەی ١١ میلیۆن کهس له خهلکی ئێران له قهراغ شارهکاندا دهژینو ههر نهبێ٣ میلیۆن كەس لهوان له پەڕاوێزی شارەكانی تاران، مەشهەدو ئەهوازدا دەژین.
ڕەحمانیی فەزڵی هەروەها ئاماژەی بە سیستمی پڕ کهموکوڕیی دابەشكردنی بوودجە لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیدا كردو گوتی: وەبەرچاوگرتنو دابەشكردنی سەرچاوەكانی بوودجە لە ئێران بە سەرنجدان بە حەشیمەتو چالاكیی ئهوان دیاری دەكرێ كە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ئەوەی كە ههندێ ناوچهی وەك تاران زیاتر لە سەدی ٥٢ی سەرچاوەكانی بوودجە بۆ لای خۆیان ڕادەكێشنو لە بەرامبەریشدا ههندێ ناوچهی دیكەی وەك سیستانو بەلووچستان یا ئیلام لەگەڵ لاوازی یان نەبوونی ئەم سەرچاوانە بەرەوڕوو ببنهوه.
ڕەحمانیی فەزڵی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: لە ئێران نزیكەی ٢ هەزارو ٧٠٠ گەڕەكی پەڕتەوازەو دوورەدەست بەدی دەكرێ كە دەتوانێ وەك یەكێك لە كێشە گەورەكانو مەترسیخوڵقێن بێ، هەروەها لە ئاستی ئەم وڵاتەدا ههندێ شوێنو ناوچه ههیه كە زیاتر لە سەدی ٦٠ی خەڵكهکهی بێكارنو دەبێ سەرنج بەم مەسەلەیە بدرێ كە بێكاریی سەرووی ٥٠ یان ٦٠ لەسەد لە ئەنجامدا دەتوانێ ببێتە هۆی سەرهەڵدانی خەسارە كۆمەڵایەتییە قەرەبوو نەكراوەكان.
جێی وەبیر هێنانەوەیە كە ئاماری پەڕاوێزنشینی لە ئێران لە ساڵی ٩٣ لەلایەن ڕۆژنامەی دهوڵهتیی “شهروند”هوه ١٥ میلیۆن كەس ڕاگەیەندرابوو.