لە پارێزگای ورمێ ڕۆژانە كەسێك بەهۆی ڕووداوەكانی سەر جادە گیانی لە دەست دەدا.
عەبباس فەرمانی، سەرۆكی پۆلیسی ڕێگەوبانی پارێزگای ورمێ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی: ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژدا کوژراوێکو ههرنهبێ ٢٠ برینداریان لێ دەكەوێتەوە كە خەرجی دەرمانو چارەسەری ئەم كەسانە ههتا 700 میلیون تمەن دهڕوا.
ناوبراو گوتی نیوهی ڕاستی ڕووداوەكانی هاتوچۆی ئەم پارێزگایە لە لایەن شۆفیرە لاوەكان ڕوو دهدهنو 3 مانگی وەرزی هاوین وەك پڕ ڕووداوترین وەرزەكانی پێکدادانو ڕووداوی هاتوچۆ له پارێزگای ورمێن.
شایانی باسه بەپێی نوێترین ئامار كە لە لایەن ڕێكخراوی ڕێگەوبانو گواستنەوە له جادەكان ڕاگەیەندراوە، ژمارهی قوربانیانی هاتوچۆ لە ساڵانی ڕابردوودا گەیشتبۆ ٢٨ هەزار كەسو، لە ساڵی ١٣٩٤یی ڕابردووشدا سنووری 17 هەزار كەسی تێپەڕاندوە.