ئه‌ندامێکی بهوهجو دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ئاوایی گوێکجهلیی سه‌ر به ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٣ ی جۆزه‌ردان ڕەسووڵ قارەمانی، ناسراو بە ڕەسووڵی ئەمیر خەڵکی ئاوایی گوێگجەلی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک رەسووڵ ئەندامێکی هه‌ڵسووڕی حیزبی دیموکرات‌و که‌سێکی نیشتمانپەروەر و جێی متمانه‌ی خه‌ڵک بوو. ئه‌و یه‌کێک له ئاڵقه ته‌شکیلاتییه‌کانی شەهیدان شەماڵ‌و عەوڵا دوژنە له ناوچه‌ی ئاڵه‌شین بوو.
کاک رەسووڵ هەمیشە بۆ کاری حیزبی سە رلەپێناو بوو، بە هەموو جۆرێک پێی کرابا یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی دەکردو، باشترین کاتەکانی تەمەنی له خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌یدا برده سه‌ر. هه‌ر له سۆنگه‌ی تێکۆشان‌و هه‌ڵسووڕانی بێ وچانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندواوه گیراو بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ خرایه به‌ندیخانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه هیچیان نەیانتوانی چۆک بە کاک ره‌سووڵی خۆشەویستی ناوچەی ئاڵەشێن دادەن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌په‌رۆشبوونی بوونی خۆی بۆ مه‌رگی ئه‌و ئه‌ندامه به‌وه‌جه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.