هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له ویلایه‌تی کوینزلاند له ئوسترالیا به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی محەممەد سه‌دیق که‌بودوه‌ند، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به دنیای ده‌ره‌وه و داودەزگای وڵاتانی دەسەڵات بەدەست، سه‌ردانی خاتوو کڵێر مۆر سیناتۆر له حیزبی کاری ئوسترالیا کرد.
لەو چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا شاندی حیزب پێکهاتوو له سه‌لاح پورئهسهدو کامران سۆهرابی، سێناتۆر “کڵیه‌ر مۆر”یان له دوایین بارودوخو ڕەوشی تەندروستیی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند ئاگادار کردەوەو له‌و پێوه‌ندییه‌دا نامه‌ی سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، خالید عه‌زیزی بۆ کۆمه‌ڵگای نێودوهڵهتیو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ‌و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ڕاده‌ستی کڵیه‌ر مۆر کرد. هه‌روه‌ها کورته‌یه‌ک له ژیانی محەممەد سه‌دیقی که‌بودوه‌ند به‌ر له بهندکرانو دوایی به‌ندکردنیان بۆ ناوبراو باس کرد.
له‌و دیداره‌دا خاتوو “کڵیه‌ر مۆر” به دیتنی وێنه‌ی که‌بودوند له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه زۆر خه‌مبار بوو و ئه‌و په‌ڕی بێزاره‌ی خۆی له کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌ربڕی. ناوبراو له سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: کۆماری ئێسلامیی ئیران یه‌کێک له ده‌وڵه‌ته هەرە دیکتاتۆره‌کانه له جیهان دا. ناوبراو به‌ڵێنی دا که به زووترین کات له‌و پێوه‌ندییه‌دا نامه‌یه‌ک بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وی ئوسترالیا بنووسێ‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترلیا له دۆخی کهبودوهندو مافی مرۆڤ له ئێران دا ئاگادر بکا.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیاندا، هەیئەتی حیزبی داوایان لە خاتوو کڵیەر مۆر کرد کە لە نزیکترین کاتی موومکیندا نامەیەک ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بکاو داوای ڕوونکردنەوەی پێویست بکا سەبارەت بە دۆخی کەبوودوەند.
جیگای ئاماژه‌یه خاتوو کڵیه‌ر مۆر دۆستی کورد‌و حیزبی دێمۆکرات کوردستان ساڵی ڕابردووش بۆ وه‌زعی گیراوانی مهاباد دوای ڕووداوه‌که‌ی هوتێل تاراو هه‌روه‌ها کوژرانی گوماناویی فه‌ریناز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیای هان دا که نامه بۆ ده‌وڵه‌تی ئیران بنووسن‌و نیگه‌رانی خۆیان له وه‌زعی مافی مرۆڤ له ئیران ده‌رببڕن.