رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٥ی مانگی ٦ی ٢٠١٦ی زایینی کۆری پرسەو سەرەخۆشی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور بە بەشداری ئەندامان ، لایەنگرانی و دۆستانی حدک له شاری توركوی وڵاتی فینلاند بەرێوەچووو.
پەیامی سەرەخۆشی حیزب لە لایەن بەرێز كوردنژاد ئیبراهیمی ئەندامی بەرێوەبەری کۆمیتە ناوچهی توركو خوێندرایەوە، لە پەیامەکەدا وێرای سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات، بنەماڵە و دۆستانی کۆچکردوو، بەڵێن نوێ کرایەوە کە تا وەدیهێنانی ئامانجی بەرزی شەهیدان درێژەدەری ڕیگایان بین.
دواتر لە لایەن بەرێز عهزیز شێخانی پهخشانێك پێشكهش كرا و لە کۆتایی کۆرەکەدا سپاسنامەی بنەماڵەی کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور لە لایەن بەرێز ئاوات حەسەنپوورەوە خوێندرایەوە.