جێگری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێر ده‌ڵێ پێم سه‌یره کورد له هه‌رێمی کوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌کا.
موحسین باوه‌فا، بریکاری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی پرسی رێفڕاندۆم له هه‌رێمی کوردستانه. ئه‌و گوتی سه‌یره هه‌موو حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناکۆکی‌و دوژمنایه‌تیی سه‌ختیان له‌نێوان‌دا هه‌ه‌ی، که‌چی دێن باسی ڕێفڕاندۆم‌و سه‌ربه‌خۆییش ده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ” کوردپرێس” که وتووێژی موحسین باوه‌فا، بریکاری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێری گواستۆته‌وه، باسی له هه‌وڵی کورد له هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕێفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کردوه‌و نیگه‌رانیی خۆی له‌و بابه‌ته نه‌شاردۆته‌وه، به‌ڵام به زه‌قکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستان تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێداون که له کاتێکدا زۆر کێشه‌ی نێوان ئه‌و حیزبانه به هه‌ڵپه‌سێراوی‌و چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه، باسکردن له ڕێفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌یرو سه‌رسووڕهێنه‌ره.
موحسین باوه‌فا له درێژه‌دا ده‌ڵێ ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ک کات بۆ هێنانه‌به‌رباسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان‌و رێفڕاندۆم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گونجاو نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه له ئێستادا ناتوانن سنووره ڕه‌سمییه‌کان ده‌سکاری بکه‌ن.
بریکاری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێر له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی‌دا بێ ئه‌وه‌ی ناوی پارتی دێموکراتی کوردستان‌و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بێنێ، ده‌ڵێ گۆڕانکاری له ناوچه به‌پێی ویستی که‌سێک یان لایه‌نێکی دیاریکراو ناکرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یه‌وێ عێڕاق به یه‌کگرتوویی بمێنێته‌وه.
ناوبراو ده‌ڵێ به‌شێکی زۆر له کورده‌کانیش پێیان وایه قازانج‌و به‌رژه‌وه‌نییه‌کانیان له مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێڕاقێکی یه‌کگرتوو دایه.
بریکاری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێر دوایه په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو هه‌روه‌ها ناکۆکیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و پللاری ئه‌وه‌ی پێداداون که له ئێستادا واباشه پێکه‌وه دانیشن‌و کێشه‌ی نێوان خۆیان‌و پاشان ناکۆکیی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن، جا دوایه بیر له رێفڕاندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی موحسین باوه‌فا، بریکاری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێر له حاڵێک دایه که پێشتر عه‌لی په‌ناهی، جێگری سه‌رکۆنسولی ئێران له سلێمانی‌ش له وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خه‌ندان‌دا گوتبووی پرسی رێفڕاندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا دروشم‌و ڕیکلامێکی سیاسییه‌و ئیمکان‌و ده‌ره‌تانی جێبه‌جێکردنی یه‌کجار لاوازه؛ ئه‌وه‌ش له حاڵێک‌دایه که کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان شیڵگیرانه پرسی رێفڕاندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌نه پێشێ.