دێموكراتی كوردستان له وڵاتی ئوتریش خۆپێشاندانێكی به‌رین بۆ پشتیوانی له محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند له شاری ڤییه‌ن پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو .
له‌و خۆپێشاندانه‌دا كه به به‌شداریی به‌شێكی به‌رچاو له كوردانی دانیشتووی شاری ڤییه‌ن به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كان به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێ كرد، دواتر حیزب و لایه‌نه به‌شدار بووه‌كان په‌یامی پشتیوانی خۆیان بۆ كاك محه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بوودوه‌ند پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا په‌یامی كاك خالیدی عه‌زیزی سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به زمانی ئاڵمانی له لایه‌ن هاوڕێ محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی پێشكه‌شی ئاماده بوان كرا.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌شدا په‌یامی حیزبی دێموكراتی كوردستان، یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی كوردستان سوریه، یه‌كیه‌تیی كورد له سوریه خوێندرانه‌وه.
شایانی باسه كوردانی ڕۆژاوای كوردستان له‌و خۆپێشاندانه‌دا ده‌وری به‌رچاویان هه‌بوو و به‌شدار بووان به به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، درووشم‌و وێنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی محه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند درێژه‌یان به ئه‌و چالاكیهدا كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند .