مامۆستا مەلا ڕەسووڵ موافقی فەرد مامۆستای پێشنوێژی گوندی نمنجێ لە ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ماموستا مه‌لا رەسوڵ موافقی فه‌رد کەسایەتییهکی ناسراوی ناوچەی پيرانشارو کەسێکی نيشتمان پەروەربوو . ئه‌و لە هەر شوێنێک بە دەرفەتی زانيبا باسی نەتەوايەتیو نەتەوەییبوونی بۆ خەڵک دەکرد.
ماموستا ملا رەسوڵ موافقی فرد له سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی نیشتمانی زۆر جار بانگ ده‌کرایه ئیتلاعات‌و لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌کرا، هه‌روه‌ها ١٣٧٣ رژيم بۆ ماوەی نزيک بە ٦ مانگ خرایه بەندیخانەوە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری مامۆستا ملا رەسوڵ موافقی فه‌رد ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.