فەرماندەیەكی پلە بەرزی هێزە كوردییەكان لە سووریە پاش ئهوهی برینی سهختی ههڵگرتبوو، ڕۆژی یەكشەممە گیانی له دهست دا.
ئەبوو لەیلا كە فەرماندەی تیپێكی گرووپێك بە ناوی “یەكینهکانی پاراستنی گهل” له ڕۆژاوای کوردستان بوو، لەشەڕ لەگەڵ گرووپی ئیسلامیی داعش بە قەنناسە پێکراو بە سەختی بریندار بوو.
ئەبوو لەیلا پاش برینداربوونی لەلایەن هێزەكانی ئامریكاوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان گواسترایەوە، بهڵام ههوڵی پزیشکان بێ ئاکام مایهوهو لەوێ گیانی لەدەست دا. ناوبراو یەكێك لە فەرماندەكانی هێزە كوردییەكان لە شاری كۆبانی لە شەڕ لەگەڵ داعش لە ساڵی ٢٠١٥ بوو.
بەم حاڵەش، هێزەكانی ئەرتەشی سووریە بە پشتیوانیی هێزەكانی ئێران، لوبنانو هێزی تۆپخانەی ڕووسیە، لە حاڵی پێشڕەوی بەرەو شاری مێنبج، لە ١٥٥ كیلۆمیتریی باكووری ڕۆژاوای ڕەقەن.
هێشتا ڕوون نییە كە ئایا هێرشی هێزە كوردییەكان لە سووریەو ئەرتەقشی سووریە بۆ مێنبج پێشتر هەماهەنگ كرابوو یان نا.
شەڕی نێوخۆی 5 ساڵەی سووریە زۆر ئاڵۆز بوو، بە شێوەیەك كە ئامریكاو هاوپەیمانانی وێڕای پشتیوانی لە كوردەكانی سووریە، دەڵێن بەشار ئەسەد، سەركۆماری سووریە دەبێ واز لە دەسەلات بێنیو؛ لە لایەكی دیكەش توركیە، ڕەخنەی لە ئامریكا گرتوه كە نابێ پشتیوانی لەم كوردانە بكا كە شەڕ لەگەڵ داعش دەكەن.