محەممەد قاسمی، جێگری لێكۆڵینەوەكانی ئابووریی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ئێران لە ڕاپۆرتێكدا حەشیمەت بێكاری ئێرانی ٦ میلیۆنو ٥٠٠ ههزار كەس ڕاگەیاند.
قاسمی ڕۆژی یەكشەممە لە كۆبوونەوەی ئاشكرای مەجلیس ڕاپۆرتێكی لە بارودۆخی ئابووریی ئێران بڵاوكردەوە كە تێیدا نرخی گەشەی ئابووریی ئێرانی نیسبەت بە تێچووهکانی ئێرانو بهراورد لهگهڵ وڵاتانی دیكەی جیهان بە کهمو هیچ زانیوه.
جێگری توێژینەوەكانی ئابووریی مەجلیس گوتی حەشیمەتی ٦ میلیۆنو نیوی بێكارانی ئێران لە گەڕان بەدوای كارو كاسبیدا سارد بوونەتەوە خۆیان لە بازاڕەكانی كار دوور خستۆتەوە.
وەزارەتی تەعاون، كارو خۆشبژیوی كۆمەڵایەتیش مانگێك لەوەپێش ڕایگەیاند كە لە ئاستی ئێراندا لانیكەم ٦ میلیۆن بێكارمان هەیە.
بەپێی پێناسەی وەزارەتی كاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، كەسێك كە لە ماوەی یەك حەوتوودا كاتژمێرێك کاری بووبێ، ئهوه ئەوە بێکار نییهو ناچێته لیستی بێكارانی وڵاتهوه.
قاسمی “پشتبەستن بە داهاتی نەوت”ی به هۆكاری ئاوسانی زۆرو ههڵکشانو داکشانی گەشەی ئابووری زانیوهو گوتی، زیاتر لە نیوەی داهاتی دەوڵەت لە ڕێگهی فرۆشتنی نەوتهوه دابین دەكرێو بە شێوەی مام ناوەندی تەنیا سەدی ٣٠ داهاتەكانی دەوڵەت لە ڕێگهی ماڵیاتەوە وهردهگیرێ.
ڕاگەیاندنی ئاماری ٦ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار بێكار لە لایەن مەجلیس لە حاڵێك دایە كە حەوتووی ڕابردوو موحسێن ڕنانیی ئیسفەهانی، ئەندامی هەیئەتی زانستیی سەنعەتی شەریفی ئیسفەهان حەشیمەتی بێكارانی ئێرانی زیاتر له ١٠ میلیۆن كەس مەزندە كردوە.