عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیر نێوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران كە هاوکات سكرتێری گشتیی ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ڕاوێژكارانو جێگرانی ئەم ستادە دانی بەوە دانا كە هیچ پێشکهوتنێکیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەردا نهبوه.
پێش ئەمەش ئەم جێگرەی وەزیری نێوخۆ لە بواری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ زیانە كۆمەڵایەتییەكانیش گوتبووی سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر زۆر ناکارا بووە.
ناوبراو گوتی زیاتر لە ٦٥٠٠ ناوەندی وازهێنان لە مادەی هۆشبەر لە ئێراندا هەیە كە ساڵانە ٧٠٠ هەزار تووشبوو بۆ وازهێنان لەم مادەیە بۆ ئەم شوێنانە دەنێردرێن، بەڵام سەدی ٩٠ی ئەو كەسانە دوای وازهێنان دووبارە ڕوو له ماددهی هۆشبهر دهکهنهوه.
خودی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی دەڵێن ئەم ناوەندانە بۆخۆیان پەرە بە مادەی هۆشبەر دەدەنو بە كردەوە شەربەتی تریاك لەو ناوهندانهدا بڵاودەكەنەوەو لە زۆربەی ئەم ناوەندانە تووشبووان تووشی نەخۆشیی ئیدزیش دەبن.
شایانی باسە كە بەپێی ئاماره ڕەسمییەكان تەمەنی تووشبووان لە ئاستی ئێراندا دابەزیوە هەروەها ڕێژەی ژنانی تووشبوو لە زیادبوون دایەو هۆگری بە مادەی هۆشبهری سەنعەتی كە سەدی ٧٠ی لە نێوخۆی ئێراندا ڕهعهمهل دێ، ههردێو زیاتر دهبێ.