نوێنەری خەڵكی ئیلام لە مەجلیس گوتی، پارێزگای ئیلام لە هه‌موو پێوەرەکانی گه‌شه‌و ئاوهدانیو خزمه‌تگوزارییه‌کان له ئاستی ئێران‌دا له له ڕیزی هه‌ره خواره‌وه‌دا جێ ده‌گرێ.
سەلام ئەمینی گوتی ئاماری بێكاری لەم پارێزگایە زیاتر لەم ئامارانەیە كە لە لایەن سەرچاوە ڕەسمییەكانی ئێرانه‌وه بڵاو دەكرێتەوەو له ئێستادا ٤٠ هەزار بێكار لە ئاستی ئەم پارێزگا که‌م حه‌شیمه‌ته‌دا هەیەو ٤٦ هەزار خوێندكارییش له زانکۆکان لە بەرەبەری تەواوكردنی خوێندن دان‌و ئەوانیش بەم زووانە بە لیستی بێكارانی ئەم پارێزگایەوە زیاد دەبن، که ئەم ئامارە ڕێک، یەك لە 6ی حەشیمەتی ئەم پارێزگایەیە.
ناوبراو پشتڕاستی كردەوە كە ئیلام هەروه‌ها له ڕووی پێوەرە جۆراوجۆرەكانی گه‌شه‌و ئاوهدانیو خزمه‌تگوزاریش له پاشه‌و لە بوارەكانی هه‌لی کاری، ژیان، ئابووری، خۆشبژیوی، دەرمان، شوێنە وەرزشی‌و فەرهەنگی و . تووشی قەیران هاتوون.
ئەمینی هەروەها گوتی ئەم قەیرانانە بوونەتەی هۆكاری سەرەكیی دیاردە كۆمەڵایەتییەكانی وەك خۆكوژی‌و ئەم پارێزگایە لەم بوارەدا نەتەنیا لە ئاستی ئێران‌دا لە پلەی یەكەم دایە، بەڵكوو خۆکوژییه‌کان له ئیلام لە ئاستی جیهانیشدا وێنە نەبووە.
ناوبراو ڕوونی كردەوە كە بارودۆخی ژیانی خەڵكی زۆرنالهبارهو ته‌نانه‌ت جێبه‌جیکردنی ئەسڵی ٤٤ ی قانوونی ئه‌ساسیش لەم پارێزگایەدا وەڵامدەر نییە، هەر بۆیە دەبێ بەدوای ڕێگەچارەیەكی دیكەدا بۆ چارەسەریی گیروگرفتەكانی خەڵكدا بین.
نوێنەری خەڵكی ئیلام لە مەجلیس دەڵێ، له‌ئێستادا تەمەنی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش هەڵكشاوەو، ئاماری تەڵاق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوەو هەروەها ئامارەكانی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش‌و لە دایكبوون هه‌ر دین‌و له کزی ده‌ده‌ن.












