مانگرتنی محەممەد عەبدوڵڵاهی له خواردن لە زیندانی دەریای ورمێ بەردەوامە.
محەممەد عەبدوڵڵاهی، بەندكراوی سیاسیی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ڕۆژی ٩ی جۆزەردانەوە بە هۆی ناڕەزایەتیدهربڕین بە حوكمو شێوەی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەكەی مانی لە خواردنی بێ سنوور گرتوە.
محەممەد عەبدوڵڵاهی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندارەو خەڵكی شاری بۆكانە. ناوبراو لە دادگای ئینقلابی مەهاباد حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.
ئەم بەندكراوە سیاسییە هاوكات لەگەڵ مانگرتن لە خواردن به مهبهستی ناڕەزایەتیدهربڕین بە حوكمی ناعادلانەو شێوەی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەكەی، نامەیەكیشی بۆ دەزگای قەزایی ناردوه كە وێنەیەكیشی بهرهوڕووی ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کراوهتهوه.
ناوبراو لە بەشێكی ئەم نامەیەدا نووسیویەتی: “ئهمن تا ئێستا لە هیچ شوێنو لە بەردەم هیچ كاربەدەستێكی قەزاییو ئەمنیەتی دانم بە هیچ شتێك دانەنانوه که بەشدارو ئەندامو تەنانەت هاوكاری هیچ حیزبێكی كوردی بووبم، بەڵام دیسان لە لایەن جەوادی كیا، سەرۆكی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد حوكمی ئێعدامم بەسەردا سەپا. دادوهر بۆ خۆی به منی گوت ئهمن به تێگهیشتنی خۆم حوكمی ئێعدامت بۆ دەبڕمەوەو هەر بۆخۆشم حوكمەكەشت جێبەجێ دەكەم.
محەممەد عەبدوڵڵاهی لە ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٨٩ دەسبەسەرو زیاتر لە ٦ ساڵە لە زیندان دایە.
برای ناوبراویش بە ناوی محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهیش پاییزی ساڵی ٨٤ دەسبەسەرو پاش ١٥ مانگ بلاتەكلیفی بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و پڕوپاگەندەی دژی ڕێژیم، دادگاییو بەگشتی ١٨ ساڵ زیندان و دوورخراوەیی لە زیندانی تەبەس مەحكوم كرا.