محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له حاڵێک‌دا ڕۆژ به‌ڕۆژ بارودۆخی سڵامه‌تی‌و له‌شساغیی به‌ره‌و خراپببون ده‌چێ، له نه‌خۆشخانه‌ڕا مه‌ره‌خسیان کرد‌و بۆ زیندانیان برده‌وه.
پزیشکه‌کانی نه‌خۆشخانه داوایان له که‌بودوه‌ند کردبوو که کۆتایی به مانگرتنه‌که‌ی بێنێ بۆ ئه‌وه‌ی پۆتاسیۆمی خوێنه‌که‌ی ئاسایی بێته‌وه‌و مه‌ترسیی بوورانه‌وه‌و سه‌کته‌ی له‌سه‌ر لابچێ، به‌ڵام ئه‌و ملی نه‌داوه‌و گوتویه‌تی یا ئه‌و کاته‌ی به ڕوونی وه‌ڵامی داواکانی ده‌درێته‌وه له مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌وه له حاڵێک دایه که تا ئێستاش كاربەدەستانی پێوەندیدار هیچ وڵامێكیان بە داواكانی ئەو نەداوەتەوەو بنەماڵەكەشی زۆر نیگەرانی بارودۆخی سڵامەتیی ئەو و خەمساردی كاربەدەستانن.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند لە ڕێكەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەرو زیندانی كراوە. ناوبراو لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی لە ڕێگەی دامەزراندن‌و بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی ١٠ ساڵ زیندان‌و لە بابەت پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی كۆماری ئیسلامی حوكمی ١ ساڵ زیندان‌و سەرجەم ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند سەرەڕای توشبوون بە كۆمەڵە نەخۆشییەكی مه‌ترسیدار، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە كرانەوەی پەروەندەی نوێ لەدژی لە ڕێكەوتی ١٩ی بانەمەڕەوە مانی لە خواردن گرتووە. بە قسەی پەریناز باغبان حەسەنی هاوسەری كەبوودوەند، ئەو لە زستانی ساڵی ڕابردووڕا 3 جار لە لایەن دادسەراوە بانگ كراوەو هەموو جارێ تۆمه‌تی نوێیان بەسەری‌دا ساغ كردۆتەوە.











