تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان رووداوی دڵتەزێنی برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی کوردی کێ کەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٥ ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “حوسێن ڕەش” لە ناوچەی ” چاڵە قووڵان” کەوتۆتە سەر مین‌و لاقی ڕاستی لە دەست داوە.
ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری پیرانشار لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
تەقینەوەی مین لە “چاڵە قووڵان”ی پیرانشار لە حاڵێک دایە کە ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٣ی جۆزه‌ردانیش لە ناوچەی سەردەشت تراکتۆرێک به چوار سه‌رنشین که هەموویان برا بوون، له ده‌شتی وه‌زنێ وه‌سه‌ر مینێکی دژه‌تانک په‌ڕیو له به‌ر یه‌ک هه‌ڵته‌کا.
له‌و ڕووداوه‌دا هه‌ر له جێ‌دا دوو له‌و چوار برایه به ناوه‌کانی عه‌لی عه‌لی نژاد‌و یاقووب عه‌لی نژاد کوڕی مینه شیلان گیانیان له ده‌ست دا‌و دوو براکه‌ی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون.
بەپێى ئامارى ساڵى ڕابردوو، ٢٩ تەقینەوەى مین لە ناوچە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ڕووی داوەو بەو هۆیەوە هەشت کەس کوژراون‌و ٣٢ کەسیش بریندار بوون‌و ئه‌مساڵیش تا ئێستا زیاتر له ١٣ حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی مین له کوردستان ڕووی داوه.