کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبودوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانو مەحکومکردنی فەلاقەکردنی کرێکارانی ئاغدەرەی شاری تیکاب کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئێوارەی رۆژی شەممە، ١٥ی جۆزەردان لە پارکی شانۆی مەریوان بەڕێوەچوو، ئامادەبووان بە بەرکردنەوەی تڕاکتو دروشمی جۆراوجۆر پێشێلکردنی مافی زیندانیانی سیاسیو کرێکار لە کوردستانو ئێرانیان مەحکوم کرد.
محەممەد سدیق کەبودوەند لە ڕۆژی ١٩ ی بانەمەڕەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە “تۆمەتی هەڵبەستراو” بۆ ئەو لە پەروەندەیەکی نوێدا مانی لە خواردن گرتوەو ڕایگەیاندوە کە تا وەڵامدانەوەی دەزگای قەزایی بە داواکەی لە مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێ.











