ئادام زوبین، جێگری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا بۆ کاروباری دژه تێرۆر له‌و حه‌وتوویه‌دا سه‌ردانی فه‌ڕانسه‌و ئاڵمان ده‌کا. مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له دژی ئێڕانو ڕوویه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌مریکا ده‌ڵێ مادام مۆسکۆ پێملی هه‌موو مه‌رجه‌کانی رێککه‌وتنی “مینیسک” له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكراین نه‌بوه، سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دژی ڕووسیه ده‌بێ له جێی خۆیان بمێننه‌وه.
جێگری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا بۆ کاروباری دژه تێرۆر له سه‌ردان بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تخانه‌کانی ده‌ره‌وه، نێوخۆ و کاروبالی دارایی‌و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ناوه‌نده ئابوورییه‌کانی فه‌ڕانسه‌و ئاڵمان دانیشتن‌و وتووێژی دهبێو له‌باره‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی له تێرۆریسم قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا که دوو ڕۆژ پێش ئێستا بڵاو کرایه‌وه، “داعش” به گرینگ‌ترین مه‌ترسیی تیرۆریستی‌و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی به گه‌وره‌ترین پشتیوانی تێرۆریسم له دنیادا ناوبردوو.