یه‌کیه‌تیی لاوان‌و ژنانی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی یه‌کی ژوئه‌ن، ڕۆژی جیهانیی منداڵان ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌تییان بۆ منداڵانی نێو بنکه‌کانی حیزب پێکهێنا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ١٥ی جۆزه‌ردان گیرا، کۆمه‌ڵه بڕگه‌یه‌کی هونهریو ئهدهبیو چالاکیی هه‌مه‌جۆری منداڵان پێشکێش کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا کاک عومه‌ر باڵکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه په‌یامێکی به‌و بۆنه‌یه پێشکێش کرد.
کاک عومه‌ر باڵکی له په‌یامه‌که‌یدا وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی منداڵان له هه‌موو منداڵانی کوردستان، به‌و بۆنه‌یه‌وه باسێکی له بارودۆخی منداڵانی ئێران‌و کوردستان کرد.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له قسه‌کانیدا باسی له بێبه‌شیی منداڵان له مافه‌کانیان له سۆنگه‌ی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و، به‌شمه‌ینه‌تیی منداڵان به‌هۆی قه‌یرانه ئابووری، کۆمهڵایهتیو سیاسییه‌کانی ئێران‌و کاریگهریو خه‌ساره‌کانیان له‌سه‌ر منداڵانی کرد.
کاک عومه‌ر له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه داکه حیزبی دێموکڕات هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه هه‌وڵی داوه ئه‌وه‌نده‌ی بۆی ده‌کرێ له پێناو ده‌سته‌به‌ری مافی منداڵان‌و پێگهیانو بهرهێنانی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌وان تێبکۆشیو، خزمه‌ته‌کانیشی له ماوه‌ی١٥ ساڵی رابردوودا به منداڵان، وه‌ک ده‌رکردنی گۆڤاری مانگانه‌ی “دنیای منداڵان”و دامه‌زراندنی ” ناوه‌ندی منداڵپارێزیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان”ی وه‌ک نموونه له‌و پێناوه‌دا خسته به‌رباس.
به دوای په‌یامه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بڕگه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێوڕه‌سمه‌که ده‌ستی پێ‌کرد که بریتی بوون له: گۆرانیی وێنه‌ی نیشتمان له‌لایه‌ن گرووپی په‌پووله؛ خوێندنه‌وه‌ی شێعر له‌لایه‌ن نیان بداغی، سادۆنیا موده‌ڕسی، دانیا میرشێخ حه‌یده‌ری، لانیا شێخئهحمهدی، هه‌دیه محهممهدپهناو سۆما خه‌واڵی؛ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی منداڵانی نێو شۆڕش له‌لایه‌ن بانه عه‌زیزی؛ گۆرانیی بێریڤان له‌لایه‌ن ئازیتا مۆئمێنی؛ گۆرانیی ئامۆژگاری له‌لایه‌ن گرووپی نیشتمان؛ گۆرانیی منداڵی جوان له‌لایه‌ن بنار جه‌ناغی؛ گۆرانیی یاری له‌لایه‌ن کۆرسی منداڵانی ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێموکڕات؛ گۆرانیی دایه‌و بابه‌ی به‌سۆزم له‌لایه‌ن گرووپی نیشتمان؛ چه‌ند تابڵۆیه‌کی هه‌ڵپه‌رکێی منداڵان له‌لایه‌ن گرووپی نمه‌ی باران؛ چه‌ند پێشبڕکێیه‌کی ماست خواردن، فوودانه تهقاندنو شووتی خواردن؛ گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن ڕێباز ڕهحیمیانو گۆرانی‌و شه‌ڕه‌به‌ند له‌لایه‌ن ئاکار قادری، ئه‌ندام سوله‌یمانی، پویا کهریمیانو هه‌ردی محه‌ممه‌دپه‌نا.
بڕگه‌ی کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ش دابه‌شکردنی خهڵاتو دیاریی به‌ڕێوه‌به‌رانی یاده‌که به‌سه‌ر منداڵانی به‌شداربوویی جێژنه‌که بوو.