فاتمە جادری جەلیلوەند، مامۆستای ژنی یارسانی بەهۆی باوەڕە ئایینییەكانی لە كارهکهی دەركرا.
حەوتووی ڕابردوو ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی شاری كرماشان لە نامەیەكدا فاتمە جادری جەلەیلوەندی بەهۆی باوەڕمەند بوون بە ئایینی یاری، لەسەر كارەكەی دەركردوه.
ئەم مامۆستا كرماشانییە پێشتریش لە لایەن ناوهنده ئەمنیەتییەكانو حەراسەتی پەروەردەو بارهێنانەوە كەوتبووە بەر لێكۆڵینەوەو هەڕەشەی دەركردنی لێ كرابوو.
پێویست بە ئاماژەیە تا ئێستا وەزارەتی ئیرشاد ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی دوو كتێبی ئەم مامۆستا كوردە بە ناوەكانی “چاوپێداخشاندنەوەیەك بە ئایینی یاری” و “ڕوون كردنەوەیەك لە مەسلەكی مەرامی ئەهلی حەق” كردوەو ڕێگهی چاپو بڵاوبوونهوهیان ناداتێ.