بەهۆی دابینکردنی تهنیا سەدی ٢١ی بوودجەی بهشی ئاوهدانکردنهوه لە بودجهی گشتیی ساڵەكانی ٩١ و ٩٢دا، شەش هەزار و٨٠٠ پرۆژەی دروست كرانی قوتابخانە بە نیوەچڵی ماوەتەوە.
سەید باقر موسلیمی، جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتی، پشتیوانیو بەشداری كردنی خەڵك لە ڕێكخراوی نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بەڕێوەبەرانی پێشوو و ناساندنی بەڕێوەبەرە نوێیەكانی نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكانی ئەردەوێڵ پشتڕاستی كردەوە، گرفتە ماڵییەكانی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان لە ساڵی ٩١ گەیشتە ئەوپەڕی خۆیو لەو ساڵەدا سەرجەم ئیعتبارە میللیو پارێزگاییەكانی ئێران بڕی ١٨٥٠ میلیارد تمەن بوو، لە حاڵێكدا كە بە كردەوە تەنیا سەدی ٢٠ی ئەم بوودجەیە دابین كرا.
ناوبراو هەروەها گوتی: لە ساڵی ٩٢شدا، ئەم بوودجهیه گەیشتنە ١٩٠٠ میلیارد تمەن، بەڵام دیسانەكەش بەم هۆیەوە كە تهنیا نیزیکهی سەدی ٢٠ی ئەم ئیعتبارە دابین کرا، ئهوه بووه هۆی ئهوهی بە شێوەی گشتی ٨ هەزار و ٨٠٠ پرۆژەی نیوەچڵ بەسەر دەستی دەوڵەتدا بمێنێتهوه.
موسلیمی وریایی داوە كە، لە بارودۆخێكی لەم چەشنەدا بە هیچ شێوەیەك پرۆژەی نوێ لە نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكاندا ناگونجێندرێو لە هەمان كاتیشدا بە پەسندی مەجلیس بۆ تەكمیلكرانی پرۆژەکان، پرۆژەكان ڕادهستی خێرخوازان دەکرێو تەنانەت تابڵۆی سەر دهرانهی قوتابخانەكانیش هەر بە ناوی ئەوان لەسەر دەرگای قوتابخانە دەدرێ.
کارهدهستانی وهزارهتی پهروهرده نایشارنهوه که دهوڵهت توانای دروستکردنی قوتابخانهو خوێندنگهی نوێو تهنانهت نۆژهنکردنهوه قوتابخانه کۆنهکانیشی نییهو چاوی له دهستی خێرخوازانه.












