بەدوای كێشەی چەند مانگ لەوەپێشی شارەدارو شوڕای شاری پیرانشار لەسەر ئەوەی كە ناوبراو دەربكرێ یان بمێنێتەوە، بەڕەسمی دارێکی دیکهش ئیستیزاح كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سایتی ناوچەیی “زریان” لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی شوورای شاری پیرانشاردا، داوای ڕوونكردنەوە لە كامران فاتح، شاری ئەم شارە كرا.
ئەم كۆبوونەوەیە بە ئامادە بوونی ٦ ئەندام لە شوورای ٩ كەسیی پیرانشار بەڕێوەچوو و فاتح شارەداری ئەم شارە لە كۆبوونەوەی ئیستیزاحی خۆیدا بەشداری نەكردبوو.
ئیستیزاحی شارەداری پیرانشار لە حاڵێك دایە كە ناوبراو مانگێك لەمەوبەر وازی لە پۆستەكەی خۆی هێناو 5 كەس لە ئەندامانی شوورا بە دەست لەكار كێشانەوەی ناوبراو قایل بوون، بەڵام ٤ كەس لەوان زۆر بە توندی بەدژی واز هێنانی شارەدار لە پۆستەكەی بوون. پاش ئەوە شارەدار لە نامەیەكدا كە بۆ شوورای شاری نارد ڕایگەیاند كە لە وازهێنانهکهی پاشگەز بۆتەوە.
جیاوازیی بیروڕا لەسهر لابردن یان بەردەوام بوونی شارەدار لە پۆستەكەی لەنێو ئەندامانی شوورای شاری پیرانشاردا بۆته هۆی ئەوەی ئهو کۆمهڵه کهسه له شوڕای شاردا لە دوایین ساڵی كار كردنی خۆیاندا لەگەڵ كۆمەڵێكی زۆر كێشەو ئاستەنگ بەرەوڕوو ببنهوهو کاروباری شارو شارهداری به شێوهیهکی باش نهچێ بهڕێوه.











