لانیكەم ٨ كەسیی سوننی مەزهەب لە شارەكانی مەهاباد و بۆكان لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكان دەسبەسەرو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، عەلی‌و فاڕووق ماوەت، دوو برای چالاكی سوننی مەزهەب لە شاری بۆكان لە ماڵی خۆیان لە ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٠ی جۆزەردانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون‌و به‌رێی شوێنێکی نادیار کراون. ئه‌وان له کاتی ده‌سبه‌سه‌رکرانیان‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه لێیان دراوه‌و سوکایه‌تییان پێکراوه.
نزیك بە حەوتوویەك لەوەپێش ٦ لاوی سوننی مەزهەبی دیكەش بە ناوەكانی موختار ئیبراهیمی، یوسف ئەحمەدیان، ئەرسەلان بەشارەت، یوسف زوودی‌و یۆنس لە شاری مەهابادو ئەوانیش لە ماڵی خۆیان‌دا دەسبەسەركران.
پێویست بە ئاماژەیە كە عەلی ماوەت پێشتریش بە هۆی هه‌ڵسوڕانی ئایینی ٣ ساڵی زیندان كێشابوو.
هەروەها ئەرسەلان بەشارەت، برا گەورەی خەسرەو بەشارەتە كە لەگەڵ ٦ كەسی دیكە لە بەندكراوانی سوننی مەزهەبی لە زیندانی ڕەجایی شاری كەرەج لە ڕۆژی ٥ جۆزەردانی ئەمساڵ‌دا حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.











