گرووپی پارلمانتارانی کورد له پارلمانی سویس کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له پارلمانی ئه‌و وڵاته بۆ باس‌و تاوتوێی پرسی کورد پێک هێنا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٣ی جۆزه‌ردان بۆ سه‌لاحه‌ددین دیمیرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان پێکهاتبوو، جیا له نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی سیاسیی سویسیو کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌شدار بوون‌و نوێنه‌ری حیزبی دیموکڕات پرسی مانگرتنی کهبودوهندو دۆخی زیندانیانی سیاسیی کورد له ئێرانی له دیدار‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پاڕلمانی سویس بۆ کاروباری کوردان هێنایه به‌رباس.
له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا سه‌لاحه‌دین دمیرتاش له باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر نوێترین ئاڵوگۆرهکان له باکووری کوردستان‌و باسی له زیان‌و خه‌ساره‌کانی شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان سپای تورکیه‌و به‌رهه‌ڵستکارانی کورد له سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی کورد له باکووری کوردستانی کرد.
هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاوڕی له مێژووی ١٠٠ ساڵی ڕابردووی کورد دوای په‌یماننامه‌ی سایکس_پیکۆ دایه‌وه‌و گوتی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی دوو وڵاتی براوهیشهڕی یه‌که‌می جیهانی بووە هۆی دابەشکردنهوهی کوردستان ئه‌مجاره‌یان به سه‌ر ٤ دهوڵهتو وڵات‌دا که ئه‌و دهوڵهتو وڵاتانه جگە لە مەرگو کوشتن‌و وێرانی هیچ دیارییەکیان بۆ کورد نەبووەو لە ماوەی ئەو سەد ساڵە دا، سەدان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانی ئەو گەلە بوونەتە قوربانی، هەر بۆیە کورد ناچار بووە بۆ پاراستن‌و مانەوەی خۆی دەستی بداته چەکو بەرگری لە ماڵ‌و ژیانی خۆی کردوە.
ده‌میرتاش له درێژه‌دا گوتی کورد قەت گەلێکی شەڕخواز نەبووە، بەڵکوو لە لایەن ئەو چوار وڵاتە داگیرکەرەوە شەڕی بە سەردا سەپێندراوەو هەر ئێستاش بە دەست ئەو چوار وڵاتەوە دەناڵێنێ. کورد نموونەی گەلێکی ئازادیخوازەو دژ بە کۆنەپەرستیو ڕێژیمە دیکتاتۆرەکانەو نمووشمان بۆ ئەوە خۆڕاگری‌و بەرگری هێزی پێشمەرگەو کچ‌و ژنانی کوردە دژ بە گرووپی تێرۆرسیتی داعش.
دوای باسه‌که‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش خاتوو سبیل ئەرسەلان، پارلمانتاری کورد له پارلمانی سویس وتارێکی پێشکێش کرد‌و لە پەراوێزی ئەو سمینارەدا ڕەحمەت ئیبراهیمی، نوێنەری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سویس ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارلۆ سۆماروگۆن، سه‌رۆکی پاڕلمان بۆ گرووپی کوردان، سەلاحەدین دەمیرتاش‌و سبیل ئەرسەلان دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی کرد‌و له‌سه‌ر ڕەوشی نالەباری زیندانیانی سیاسیی کورد، به تایبه‌ت بارودۆخی محەممەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دوای مانگرتنه‌که‌ی زانیاریی پێدان.
ڕەحمەت ئیبراهیمی هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا کۆمه‌ڵێک بەڵگەی تایبەت بە دۆخی بەندکراوانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت کەبوودوەندو نامەی سەرئاوەڵای سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان که له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ره‌وڕووی کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتی‌و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان‌و وڵاتانی جیهانی کردبوو، پێشکەشی ئەو بەڕێزانەی کرد.