بە ئاگاداری هەموو کوردانی نۆروێژ دەگەێینین کە بۆ پشتیوانی کردن لە مانگرتنی محەممەد سدیق کەبوودوەند و هەموو زیندانیانی سیاسی کورد رێپێوانێک لە بەردەم وازارەتی دەرەوەی نۆروێژ و دواتر لەبەردەم سفارەتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرێوەدەجێ.
هەروەک زۆربەمان ئاگادارین کە وەزعی محەممەد سدیق کەبوودوەند و زۆربەی زیندانیانی سیاسی کورد لە چاڵەرەشەکانی رێژیمی ئێراندا لە بارێکی خراپدایە، هەربۆیە داوا لە هەموو چالاکانی سیاسی و تێکۆشەرانی کورد بە تایبەت لە نۆروێژ دەکەین کە بۆ پشتگیری لە کەبوودوەند و پەرەگرتنی ناڕەزایەتی و گەیاندنی دەنگی زیندانیانی بەندکراوی کورد، بە مانگرتن و سازکردنی خۆپێشاندان و مانگرتن، ببنە بەشێک لە هەڵمەتی ئازادی کەبوودوەند.
پێکهێنەرانی ئەو رێپێوانە بریتین لە:
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە بروانە ئافیشی ژێرەوە