بە مەبەستی پشتگیری لە کەبوودوەند، چوار چالاکی سیاسیی کورد لە وڵاتی ئاڵمان مانیان لە خواردن گرت.
دوای درێژهکێشانی مانگرتنی محەممەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی بەندکراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەندیخانەی “ئیڤین”ی تارانو خهمساردیی کاربهدهستانی دهزگای قهزایی له ههمبهر داواو بارودۆخی تەندرووستی ناوبراو، کۆمەڵێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی لە نێوخۆ و دەرەوەی بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئەو تێکۆشەرە کەوتوونەتە هەوڵو تێکشان.
لهو چالاکییانهدا بە نووسینی نامەو بەیاننامەی ڕەسمی لە لایەن حیزبو ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕیکخراوە مرۆڤ دۆستە جیهانییەکان، نوێنەرایەتیی وڵاتانو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانو هاوکات بە وەڕێخستنی خۆپێشاندانو دەربڕنی ناڕەزایەتی، هەوڵیان داوە دەنگی کپکراوی کەبوودوەندو هەموو بەندکراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێران بە گوێی خەڵکی جیهاندا بدەن.
سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە نووسینی نامەیەکی سەرئاوەلا بۆ ناوەندە جیهانییەکان، خوازیاری چارەسەری بەپەلە و سەربەست بەردانی ناوبراوی کردبوو.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ ی جۆزهردانهوه هەڵمەتێکی مانگرتن لەلایەن چەندین چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ پشتیوانی لە محەممەد سەدیق کەبوودوەندو محەممەد عەبدووڵلاهی سهرجهم زیندانیانی سیاسیی کورد که مانیان گرتوه، له شاری بێرلین دەستی پێکردوه.
ئەم هەڵمەتە بە شێوەی مانگرتن لە خواردن بەڕێوه دەچێو شوێنی ئەو هەڵمەتە پێش ئۆفیسی پاڕلمانی ئورووپا لە بێرلینە. هاورێیانی مانگرتوو بریتین لە:
کاوە شەریفیان، کارزان شباهنگ، فەخرەدین فەرەجیو پێشەوا موتیعی ئهو چوار چالاکیه سیاسییهن که پێشهنگی ئهو مانگرتنهن.
پێویست بە ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنجشهممه، ١٣ ی جۆزهردان لە دووهەم رۆژی ئەم مانگرتنەدا نامەیەک ئاراستەی کۆنسولگەری وڵاتانی فەرانسە، ئامریکا، ئاڵمانو ئۆفیسی پارلمانی ئورووپا کراوە کە تێیدا ئاماژە بە هۆکاری مانگرتنو داخوازیەکانی مانگرتوان کراوە.
مانگرتووان داوا لە هەموو چالاکانی سیاسیو تێکۆشەرانی کورد بە تایبەت لە دەرەوەی وڵات دەکەن کە بۆ پشتگیری لە کەبوودوەندو پەرەگرتنی ناڕەزایەتیو گەیاندنی دەنگی مەزلوومییەتی ئەو تێکۆشەرە بەندکراوە، بە مانگرتنو وهرێخستنی خۆپێشاندان ببنە بەشێک لە هەڵمەتی ئازادی کەبوودوەند.