دوو لاوی گیراوی خه‌ڵکی گوندی نێ که ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه گیراون، ئێستاش چاره‌نووسیان ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد هیوا نیکپه‌ی، ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ کوڕی حه‌سه‌ن؛ له‌گه‌ڵ تارق نیکپه‌ی، ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ کوڕی له‌تیف له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانه‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه گیراون، به‌ڵام تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی زۆری بنه‌ماڵه‌کانیان پێیان نه‌گوتون هۆکاری گرتنیان چی بووه.
ئه‌و دوو خوێندکاره کورده له ئێستادا له زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌دا به‌ندکراون.
شایانی باسه وێڕای گرتنی هیوا و تارق زۆر له‌لاوانی دیکه‌ی گوندی نێ بانگ کراونه‌ته ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه نه‌ورۆزییه‌کان لێیان هه‌ڵپێچاون‌و ژماره‌یه‌ک له‌وان دوای چه‌ند ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌رکران ئازاد کراون.