ته‌قینه‌وه‌ی مین له بن تگهری تراکتۆرێک کاره‌ساتی لێ که‌وته‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد دره‌نگ وه‌ختانی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٣ی جۆزه‌ران تراکتۆرێک به چوار سه‌رنشین که برا بوون له ده‌شتی وه‌زنێ وه‌سه‌ر مینێکی دژه‌تانک په‌ڕیو له به‌ر یه‌ک هه‌ڵته‌کا. له‌و ڕووداوه‌دا هه‌ر له جێ‌دا دوو له‌و چوار برایه به ناوه‌کانی عه‌لی عه‌لی نژاد‌و یاقووب عه‌لی نژاد کوڕی مینه شیلان گیانیان له ده‌ست دا‌و دوو براکه‌ی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون. ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه خه‌ڵکی دۆڵه‌توو و دانێشتووی ئاڵوه‌تانی سه‌رده‌شتن. جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که دوای ٢٧ ساڵ له کۆتایی شه‌ری ئێران‌و عێڕاق ئێستاش به میلیۆن مینی هه‌ڵنه‌گیراوه له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له ژێر پێی خه‌ڵکدا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و دهوڵهتو حکومه‌ت تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌وڵێکی ئه‌وتۆی بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌و لهکارخستنیانی نه‌داوه، ئه‌ویش له حاڵێکدا که تا ئێستا به ده‌یان که‌س له کوردستان به‌و هۆیه گیانیان له ده‌ست داوه‌و به سه‌دان که‌سیش بریندار یان نقوستان بوون بەپێى ئامارى ساڵى ڕابردوو، ٢٩ تەقینەوەى مین لە ناوچە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ڕووی داوەو بەو هۆیەوە هەشت کەس کوژراون‌و ٣٢ کەسیش بریندار بوون‌و ئه‌مساڵیش تا ئێستا زیاتر له ١٢حاڵهتی ته‌قینه‌وه‌ی مین له کوردستان ڕووی داوه.











