کاسبکارێکی خه‌ڵکی ههمرانی سه‌ر به مه‌یدان چۆغه‌ی ڕه‌به‌ت له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌کانه‌وه ته‌قه‌ی لێکراو ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٣ ی جۆزه‌ردان کاسبکارێکی خه‌ڵکی گوندی هەمرانی سەر بە کۆمیتەی مەیدان چۆغەی رەبەت به ناوی محه‌ممه‌د کوڕی ره‌حمان له کاتێکدا له ڕه‌به‌ته‌وه به‌ره‌و مه‌هاباد ده‌چوو له گه‌رده‌نه‌ی زمزیران له‌لایه‌ن هیزه ئینتیزامییه‌کانه‌وه بێ ئاگادار کردنه‌وه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژ. محه‌ممه‌د دوای ئه‌و ڕووداوه که ماشێنه‌که‌ی په‌نچه‌ر ده‌بێ، ده‌یه‌وێ ماشێنه‌که‌ی کۆنتڕۆڵ بکا که هێزه چه‌کداره‌کان ده‌گه‌نه سهریو ده‌ست به سه‌ر ماشێنه‌که‌ی دادهگرنو بۆ خۆشی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن.
ته‌قه‌کردن له‌و کاسبکارهو گرتنی له حاڵێک دایه که به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تحاڵه‌کان که وێنه‌ی ڕووداوه‌که‌یان گرتوه، محه‌ممه‌د هیچ بارێکی پێ نه‌بووه‌و سه‌ره‌ڕۆیانه دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژ.
شایانی باسه که له ساڵدا ده‌یان کاسبکاری کورد له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان سه‌ره‌ڕۆیانه له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌درێنه به‌ر دهسرێژو دهکوژرێنو بریندار دهبنو، له حاڵێکدا ئه‌و کرده‌وانه هه‌موو ناقانوونین، به‌ڵام تا ئێستا دادگاکانی کۆماری ئیسلامی حوکمێکی له به‌رژه‌وه‌ندیی کاسبکاران‌و له دژی هێزه چه‌کداره‌کان نه‌داوه.











