دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی خۆپێشاندانێک لە لایەن کوردەکانی نیشتەجێی ستۆکهۆڵم دەوروبەری بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە سەردانی محەمەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی رژێمی ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتی سوئێدو هەروەها پشتیوانی لە بەڕێز محەمەد سەدیقی کەبوودوەند کە ماوەی ٢٥ رۆژە لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران مانی لە خواردن گرتووە پێک هات. ئەم خۆپێشاندانە سەرەتا بە خوێندنەوەی جەماوەریی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیبو دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان لە مەیدانی ناوەندیی ستۆکهۆڵم( سێرگێل تۆری) دەستی پێکرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا چەند وتار بە زمانی سوئێدیو کوردی پێشکەش کرانو لەگەڵ ئەوەشدا وتار و دروشمی دژی کۆماری ئیسلامیی و لایەنگریی لە کەبوودوەند لە گۆڕەپانەکەدا لە لایەن بەشدارانەوە دەگوترانەوە، دواترخۆپێشاندەران بە رێپێوانێکی هێمنانە بەرەو دەرکی پارلمان و وەزارەتی دەرەوەی سوئێد وەڕێکەوتن و پاش خوێندنەوەی بڕیارنامەی خۆپێشاندانەکە، نامەیەک کە بۆ وەزارەتی دەرەوەی سوئێد نووسرابوو، لە لایەن نوێنەرانی خۆپیشاندەرانەوە درایە کاربەدەستێکی ئەم وەزارەتخانەیە.
شایانی باسە کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم خۆپێشاندانەدا بەشداربوون و هاوکات چەند کەس لە ئەندامان لەگەڵ ڕێبوارانی سەر شەقام لە سەر هاتنی محەممەد جەواد زەریف بۆ سوئێد و هەروەها ئازادی محەممەد سدیق کەبوودوەند قسەیان دەکرد و مەبەستی خۆپێساندەرانیان بۆ ڕێبواران شی دەکردەوە