بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین!
لەگەڵ ڕێز و سڵاو!
بەبۆنەی کۆتایی کۆنگرەی 7ی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانو هەڵبژێرانەوەی جەنابتان وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە ناوی خۆم و رێبەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە پیرۆزبایی گرتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەکەتان لێدەکەم.
لە ڕێگای ئێوەشەوە پیرۆزبایی بە هەموو ئەندامانی کۆنگرەکەتان دەڵێم و بۆ ئێوەو یەک بە یەکی ئەندامی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتیی حیزبەکەتان سەرکەوتن لە ئەرکەکانتان بە ئاوات دەخوازم.
کۆنگرەی 7ی ئێوە لە هەلومەرجێکی زۆر ناسک و هەستیاردا بەسترا. هیوادارم لەو قۆناغە هەستیارەی ئێستادا بە هاوکاریی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان و پشت ئەستوور بە گیانی تەبایی و یەکگرتوویی، لە پێناو سەرخستنی پرسی کورد لە باشووری کوردستان تێبکۆشن.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٢ / ٦/ ٢٠١٦