ئه‌حمه‌د حوسێن‌زاده خه‌ڵكی شاری بۆكان‌و دانیشتووی شاری بانه له نوسره‌ت ئابادی سه‌ربه پارێزگای سیستان‌و به‌لووچستان ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌حمه‌د حوسێن زاده یه‌كێك له چالاكانی سوننی مه‌زهه‌ب له جاده‌ی نێوان نوسره‌ت ئاباد ـ زاهیدان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ناوبراو به هۆی کارەکەی كه كاری كامێرا مەداربەستەکان ده‌كا، سەردانی سیستان‌و به‌لووچستانی کردوەو لەوێ گیراوە.
شایانی باسه كه ئه‌حمه‌د حوسێن زاده پێشتریش له كوردستان جەند جارێک ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو به‌ڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەسەری ئازاد کرابوو.