حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاردانه‌وه‌ی به قسه‌کانی ڕوحانی نیشان دا‌و گوتی پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانی سه‌رکۆماری ئێران ئه‌وه‌ی هه‌ولێری پاراست پێشمەرگە‌و هەولێرییەکان بوون، نه‌ک کۆماری ئیسلامی.
حه‌سه‌ن روحانی ڕۆژی سێشه‌ممه، ١١ی جۆزه‌ردان له مه‌هاباد گوتی ئه‌وه کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو که هەولێری پایتەختی هه‌رێمی کوردستانی لە هێرشی داعش پاراست، مه‌به‌ست له‌و قسه‌یه‌ش راکێشانی هه‌ست‌و سۆزی خه‌ڵکی کوردستان بۆ لای کۆماری ئیسلامی بوو.
سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا به “باس‌نیوز”ی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان سپاسی ھەموو ئه‌و لایه‌نانه ده‌کا که یارمه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ن، بەڵام ئەو شەوەی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شاری ھەولێر کراو، مەخموور و گوێر داگیر کران، ئه‌وه پێشمەرگەی کوردستان‌و خەڵکی خۆبەخشی ھەولێر بوون که نەیان ھێشت ھەولێر بکەوێ‌و هه‌ر ئەوانیش بوون به قوربانی.
سەفین دزەیی گوتی ئه‌و شه‌وه پێشمەرگەی کوردستان بەرگرییه‌کی ئازایه‌نه‌یان کرد‌و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیش به فڕۆکه‌ی جه‌نگی یارمه‌تیی پێشمه‌رگه‌یان بۆ پاشه‌کشه به داعش کرد.












