شیركەتی ئیرباس ڕایگەیاند كە ناوەندە ماڵییەكانی ئورووپا ئامادە نین معامهلەی قورس لەگەڵ ئێران بكەن، هەر بەم هۆیەوە ئەم شیركەتە ناتوانێ معاملەی چەند میلیارد دۆلاری فرۆشتنی فڕۆكە ئیرباسەكان بە ئێران بە ئەنجام بگەیەنێ.
شیركەتی ئیرباس دەڵێ نیگەرانییەكان لە بابەت تیجارەت كردن لەگەڵ ئێران، سەرەكیترین لەمپەری بەردەم گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆكە مسافیرهەڵگرییەكان بە ڕێژیمی تارانن. كێشەی گواستنەوەی پارەی ئێران یەكێك لە گرفتەكانی جێبەجێ كردنی گرێبەستی نێوان تارانو ئیرباس ڕاگەیەندراوە.
“جان لههی” بەڕێوەبەری پلەبەرزی یەكەی كڕیارانی ئیرباس دەڵێ ئێمە بە شوێن دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك دا دەگەڕێین تا بتوانین لە ڕێگەی سیستمی بانكییەوە پارەکانمان له ئێران بگوازینەوە.
ئەم قسانە لە حاڵێك دایە كە شیركەتی “ئێران ئیر” كە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی كۆن ١٢٤٢٥٤وونی لەڕادەبەدەری كۆمەڵێك لە فڕۆكەكانی خۆی زۆر بە توندی لەگەڵ كێشەی كەمیی فڕۆكە بەرەوڕوو بۆتەوە، گوتوویەتی تا كۆتایی ئەمساڵ ٨ فڕۆكەی نوێ دهکڕێ كە 5 لەم فڕۆكانە ئیرباس و 3 فڕۆكەی دیكەش لە جۆری “ATR” دەبێ.
لە ڕەوتی سەفەری حەسەن ڕووحانی سەركۆماری ئێران بۆ فەرانسەش لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٤، گرێبەستێك بۆ كڕینی ١١٨ فڕۆكەی ئیرباس بە نرخی ٢٥ میلیارد یورۆ لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا ئیمزا كرا.
بەڵام شكو گومانێك لە بارەی شێوازی دابین كردنی سەرچاوەی ماڵی بۆ ئەم گرێبەستە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە لە ئارادا بووە.
“جان لههی” وریایی دابوو كە ئەگەر ئەك گرفتە چارەسەر نەكرێ، بە واتای ئەوەیە كە هیچ گرێبەستێك جێبەجێ نەكراوە.
جێی باسه هەرچەند گەمارۆ بانكییەكانی پێوەندیدار بە بەرنامەی ناوكی بەدژی كۆماری ئیسلامی هەڵوەشێندراونەتەوە یان هەڵپەسێردراون، بەڵام بانكەكانی ئێران هەروا گومانی هاوكاری كردن لەگەڵ گرووپە تێرۆریستییەكان و “پولشوویی”یان لێ دەكرێ. كۆی ئەم گرفتانە بوونەتە هۆكاری ئەوەی كە زۆربەی بانكە گەورە نێودەوڵەتییەكان لە بازرگانی كردن لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆ ببوێرن.