ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانیش ئاوڕی له پێترۆشیمیی دێهلۆڕان نه‌دایه‌وه.
پیترۆشیمیی دێهلۆڕان وه‌ك گرینگ‌ترین پڕۆژه‌ی بواری وزه له ئێران‌و پارێزگای ئیلام له ده‌وڵه‌تی ڕۆحانیش‌دا هێشتا چاره‌نووسی ناروونه. قه‌راربوو ئه‌م پڕۆژه‌یه ٧ ساڵ له‌وه‌پێش ده‌ست پێ بكا، به‌ڵام ئێستا پاش ئه‌و هه‌مووه ساڵه هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه‌و هیچی بۆ نه‌كراوه.
پاش په‌سندكرانی گه‌ڵاڵه‌ی پیترۆشیمیی دێهلۆڕان به سه‌رنجدان به بارستایی نه‌وت‌و گازی ئه‌م شاره هیچ هه‌وڵێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه نه‌دراو له ده‌وڵه‌تی ڕۆحانیش ده‌ست بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه نه‌برا.
وه‌ستانی پڕۆژه‌كانی پیتڕۆشیمیی مێهران‌و دێهلۆڕان له حاڵێك دایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ كرابا هه‌لی كار بۆ ٧ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵکی بێ‌کاری ئه‌م پارێزگایه پێك ده‌هات.