ئابووریزانێکی سه‌ربه‌خۆ له ئێران ده‌ڵێ، حكومه‌ت له‌كزیدانی ئابووریی به جیددی ناگرێ‌و حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێران ٦ میلیۆن كه‌س زیاتر له‌م ئاماره‌یه که به ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
موحسێن ڕنه‌انی ئیسفه‌هانی ده‌ڵێ كه ده‌وڵه‌ت له ١٠ ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا یه‌ك میلیۆن هه‌لی کاریی پێك هێناوه‌و له ژماره‌ی كارگا پیشه‌سازییه‌کانیش ٢ هه‌زار دانه كه‌م بوونه‌ته‌وه.
ئیسفه‌هانی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی زانستیی زانكۆی سه‌نعه‌تیی ئیسفه‌هان ده‌ڵی حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێران هه‌ر نه‌بێ ١٠ میلیۆن كه‌سه. ئه‌و ده‌ڵێ ژماره‌ی بێكاران به شێوه‌ی ڕه‌سمی ٤ میلیۆن كه‌س‌و هێندێك جار به شێوه‌ی ناڕه‌سمی ٦ میلیۆن كه‌س باس ده‌کرێ، به‌ڵام به‌پێی لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانی‌و به‌پێی فاکته ئابوورییه‌کان ئێمه له ئێران زیاتر له ١٠ میلیۆن كه‌سمان خه‌ڵكی بێكار هه‌یه.
به‌قسه‌ی ڕه‌نانی ئیسفه‌هانی له ساڵه ٨٤ بۆ ٩٣ ته‌نیا یه‌ك میلیۆن هه‌لی كار له ئاستی ئێران‌دا پێك هاتووه‌و له ماوه‌ی ئه‌م ١٠ ساڵه‌دا ڕێژه‌ی كارگاكانی پیشه‌سازی سه‌رووی ١٠ كرێکار له ١٦ هه‌زار یه‌كه له ساڵی ٨٣ بۆ ١٤ هه‌زار یه‌كه له ساڵی ٩٢ له که‌می داوه‌و ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ڕاوه‌ستان‌و قه‌یرانی ئابووری درێژه‌ی بووه.
ئه‌م ئابووریناسه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه له سیستمی سیاسیی وڵات‌دا هه‌موو شتێك به جیددی وه‌رگیراوه، جگه له داکشانی سیاسه‌ته‌كانی ئابووریی، ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی‌ش تووشی شكستی ئابووری هاتووه، چونکی زیاتر له بیری كۆنتڕۆڵی ئاوسان‌دا بووه تا بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی وڵات.