کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی کاک حه‌مه‌ڕه‌سووڵ حه‌سه‌نپوور، تێکۆشه‌ری دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و کۆڕه‌دا که دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه به به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانی دانیشتووی بنکه‌کانی حیزب، حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ڕۆژههڵاتو باشووری کوردستان، که‌سایه‌تییه ئهدهبیو کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو؛ یادو بیره‌وه‌ریی نه‌مر حه‌مه‌ڕه‌سووڵ حه‌سه‌نپوور به‌رز ڕاگیراو به‌شداران هاوخه‌میی خۆیان به بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ڕاگه‌یاند.
له‌و کۆڕه‌دا کاک حه‌سه‌ن قادرزاده، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سه‌ر ژیان‌و که‌سایه‌تیی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌مر حه‌سه‌نپوور بۆ به‌شداران دوا.
کاک حه‌سه‌ن قادرزاده وێڕای باس له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی ژیانی سیاسیی کاک حه‌مه‌ره‌سووڵ له ئه‌ندامه‌تیی حیزبه‌وه تا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، باسی له پێگه‌ر به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌مر حه‌سه‌نپوور له نێو تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا کرد.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب دووپاتی کرده‌وه که نه‌مر حەمەڕەسووڵ حەسەنپوور، مرۆڤێکی خاوەن کەسایەتی، هێمن، دلسۆز، نیشتمانپەروەر و ڕووناکبیر بوو. بۆیه بە کۆچی دوایی ئەو خەباتکارە دێرینە، حیزبی دیموکرات‌و گەلی کورد، ڕۆڵەیەکی بەوەج‌و بە نرخی خۆیان لە دەست دا.
نه‌مر کاک حه‌مه‌ڕه‌سووڵ حه‌سه‌نپوور، تێکۆشه‌ری دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه، ١٢ی جۆزه‌ردان دڵه پڕ له خۆزیاکهی له لێدان که‌وتو ته‌رمه‌که‌ی به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه به به‌شداریی سه‌دان که‌س له هاوسه‌نگه‌رانی به باوه‌شی خاکی نیشتمان سپێردرا.