كارەساتی مردنی کۆچبهران لە دەریای مەدیترانەدا درێژهی ههیهو لە ماوەی یەك حەوتووی ڕابردوودا لانیكەم ٨٨٠ پەناخواز لە ئاوەكانی ئەم دەریایەدا خنكاون.
ڕۆژی هەینی گاردی ساحیلیی ئیتالیا ڕایگەیاند كە لە ١٦عەمەلیاتی ڕزگاركردنی کۆچبهران لە دەریای مەدیترانەدا زیاتر لە ١٩٠٠ كەسیان لە بەلەمە كۆنەكانی ماسیگرتن له مردن ڕزگار كردوە.
بەپێی قسەی ویلیام ئیشپیندلەر، وتەبێژی كۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٥١٠ كەس لە كۆچبەران كە لە هەوڵی گهیشتن بۆ ئورووپا دابوون، گیانیان لەدەست داوە.
ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچبەرانیش بهراوردی ئەوەی كردوە كە لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوودا ٢٠٤ هەزار و ٣١١ پەناخواز خۆیان گەیاندۆتە وڵاتانی ئیتالیا، یونان، قێبرێسو ئیسپانیا.