كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، فه‌لاقه‌کردنی ٣٥ لاو له قەزوێنو ١٧ كرێكار له شاری تیکابی مەحكوم كرد.
ڕۆپێرت كلوویل، وتەبێژی ئەم دامەزراوەیە لە بەیاننامەیەكداو لە زمان سەرچاوەكانی هەواڵ لە نێوخۆی ئێران ڕایگەیاند كە ٣٥ كچ و كوڕی لاو لە شاری قەوێن لە میوانییەكدا که بە هۆی تەواوكردن خوێندن گرتبوویان دەسبەسەر كران‌و هه‌ر یه‌که‌و ٩٩ قامچیان لێ دراوه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک کرێکاری کوردی کانگای زێڕی ئاغده‌ره به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ده‌رکرانیان فه‌لاقه کراون‌و له زیندان کراون.
لە بەیاننامەی كۆمیساریای باڵای مافەكانی مرۆڤ، پێداگریی كراوە كە بەپێی مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مرۆڤ بە تایبەت كۆنڤانسیونی قەدەغەكردنی ئەشكەنجەو ره‌فتاره نامرۆییەكان یان وردكردنی كەسایەتییان، فه‌لاقه‌و لێدانی قامچی قەدەغەیە. ڕۆپێرت كلوویل، له‌گه‌ڵ مهحکومهکردنی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی کۆماری ئیسلامی داوای ڕاگرتن‌و هەڵوەشاندنەوەی ئەم جۆرە حوكمانەیان كردوە.