بەدوای خراپبوونی بارودۆخی جەستەیی ئەفشین سۆهرابزادە، بەندكراوی سیاسیی کوردیتوشبوو بە نه‌خۆشیی شێرپەنجە لە بەندیخانەی میناب، ئەم بەندكراوە بە شێوەی ئۆڕژانسی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گواستراوەتەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لەم بەندكراوە سیاسییە نەخۆشە گوتی لە دوو ڕۆژ لەوە پێشەوە بارودۆخی به ته‌واوی تێکچووه‌و تەنیا توانیبووی چه‌ند قوم ئاو بخواتەوە. ئه‌و ده‌ڵێ ئەفشین زۆر لەمێژە تووشی نەخۆشیی هەناسەش بووەو شێرپەنجەكەشی بڕستی لێ بڕیوەو لە كاتی كۆخیندا خوێن دەڕشێتەوە.
ئەم بەندكراوە شەوی یەكی جۆزەردان بە هۆی گیروگرفتی هەناسە تا سنووری مردن ڕۆیشتبوو، بە جۆرێک كە بەناچاری 3 ئیسپریی ئۆكسیژنیان له‌سه‌ر یه‌ک به ده‌می‌دا کردبوو.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌فیشن له هاوینی ڕابردوودا به تێکردنی ٤ میلیۆن تمه‌ن توانییان ڕه‌زامه‌ندیی به‌رپرسانی زیندانی میناب بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئیڤین وه‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای چه‌ند مانگ مانه‌وه‌ی له‌وێ‌و پێڕانه‌گه‌یشتن به‌و به‌هۆی زۆربوونی تێچووی ده‌رمان که خۆی له سه‌روو ٧٠ میلیۆن تمه‌ن ده‌داو بنه‌ماڵه‌که‌شی توانای دابینکردنیان نه‌بوو؛ بۆ زیندانی میناب‌یان گه‌ڕانده‌وه‌و بۆ گواستنه‌وه‌که‌شی یه‌ک میلیۆن‌و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نی دیکه‌یان له بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌ستاند.
ئەفشین سۆهرابزادە ساڵی ١٣٦٩ لە دایك بووه و ڕۆژی ١٨ جۆزەردانی ساڵی ٨٨ دەسبەسەر و لە دادگایەكی دوو خولەكی‌دا بە تۆمەتی هاوكاریی حیزبە کورده بەرهەڵستكارەكانی كۆماری ئیسلامی حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری لە دوورخراوەیی بۆ بڕاوەتەوە.