كرێكارێكی بیناسازیی خەڵكی بانە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی كار و بەربوونەوە لە بەرزایی، لە نەخۆشخانەی بەعسەتی سنە گیانی دانا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٩ ی جۆزه‌ردان كرێكارێك بە ناوی هێمن غەفووری پاش بەربوونەوە لە بەرزایی له کاتی کارکردن‌دا بۆ نەخۆشخانەی بەعسەت له شاری سنە گواسترایەوە. ئه‌و به‌هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵی پزیشکه‌کان کۆچی دوایی کرد.
ئەم كرێكارە تەمەن ٣١ ساڵ‌و باوكی منداڵێكی ٥ ساڵە بوو.
بەپێی ئاماره‌کان ساڵانە نزیك بە 2 هەزار كەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن كە ئەم مەسەلەیەش زیاتر لە كانگا به‌رده‌کان‌و له‌سه‌ر كارەكانی بیناسازی ڕوو ده‌ده‌ن، ئەمەش لە حاڵێكدایه كە زۆربەی قوربانیانی ڕووداوی كار بیمەیان نییەو لەلایەن قانوونەوە هیچ پشتیوانییه‌کیان لێ ناكرێ.